وەزیری بەرەڤانیی بەریتانیا گەیشتە هەولێر
هاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوەی کاتی بەڕێوەچوونی گستپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، وەزیری بەرەڤانیی بەریتانیا ئێوارەی دووشەممە پاش دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ئێراقی لە بەغدا، گەیشتە هەولێر لە ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە.
"مایکل فالێن" پاش گەیشتنە هەولێر لە لایەن "نێچرڤان بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراقەوە پێشوازی لێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ بە گێڕانەوە لە ژێدەرە فەرمییەکان؛ "مایکێل فالێن" پاش گەیشتنە هەولێر خێرا لەگەڵ نێچرڤان بارزانی کۆ بوویەوەو بڕیارە لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش دیداری هەبێ.
تەوەرەی سەرەکیی وتووێژەکان لەم دیدارەدا مەسەلەی گشتپرسی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق دەبێ.
دەوڵەتی بەریتانیا بە شێوەی فەرمی رایگەیاندووە کە لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق نییە و بەڕێوەچوونی ئەو گشتپرسییە بە هۆکارێک دەزانێ بۆ لاواز بوونی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ئێراقدا.
ژێدەرەکانی سەر بە باڵیۆزخانەی بەریتانیا ڕایانگەیاند؛ مایکێل فالێن لە دیداریدا لەگەڵ بارزانی بە شێوەی فەرمی داوای لێ دەکات ئەو گشتپرسییە دوا بخات.
ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ کە لەگەڵ نەیارەتی لێبڕاوانەی حکومەتی ناوەندی، گرووپ و لایەنە جیاجیاکانی ئێراق و وڵاتانی ناوچەو جیهان بەرەوڕوو بووە.
ڕۆژی یەکشەممەیش لێژنەی باڵای گشتپرسی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند؛ ئەو گشتپرسییە لە کاتی دیاری کراودا واتە ٢٥ی سێپتەمبەر بەڕێوە دەچێ.