عەبادی فەرمانی ڕاگیردرانی گشتپرسییەکەی ناوچەی کوردستانی ئێراقی کرد
سەرۆک وەزیرانی ئێراق فەرمانی ڕاگیردرانی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتەی دەرکرد کە بڕیارە ٢٥ی سێپتەمبەر بەڕێوە بچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لە لاپەڕەی فەیسبووکی "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراقدا هاتووە: کە ناوبراو ڕۆژی دووشەممە بە ناردنی داخوازێک بۆ دادگەی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە سەبارەت بە نایاسایی بوونی بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە ناوچەی کوردستان داوای ڕاگرتنی گشت پرسییەکەی کرد و لە درێژەدا فەرمانی راگیردرانی بەڕێوەچومی ئەم گشتپرسییەی دەرکرد کە ئەو داخوازییەی لە لایەن دادگەی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتەوە پەسەند کرا.
ئەنجومەنی وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانیی ئێراق (کابینەی ئاسایشی) بە سەرۆکایەتیی "حەیدەر عەبادی"یش لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی خۆی دا، نەیارەتیی بە ئاشکرای خۆی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕفراندۆمی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستانی ئێراق ڕاگەیاند و ئەو کارەی بە نایاسایی و هەڕەشەیەک لە سەر ئاسایشی نیشتمانی و یەکێتیی خەڵکی ئێراق وەسف کرد.
هەروەها لێژنەی باڵای گشتپرسی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند؛ ئەو گشتپرسییە لە کاتی دیاری کراودا واتە ٢٥ی سێپتەمبەر بەڕێوە دەچێ.
ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ کە لەگەڵ نەیارەتی لێبڕاوانەی حکومەتی ناوەندی، گرووپ و لایەنە جیاجیا ئێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەکەو جیهان بەرەوڕوو بووە.
ئەو گشتپرسییەی ناوچەی کوردستانی ئێراق تەنیا لە لایەن ڕژێمی زایۆنییە پشتیوانی لێ کراوە.