بێتوو هەرێم ڕیفراندۆم بەڕێوە ببات لەو ناوچەیە دەستەڵاتی ئابووری لاواز دەبێتەوە
کارناسێکی مەسەلەکانی وزەی تورکیا وتی، دەستەڵاتی ئابووری هەرێمی کوردستانی عێراق لە کاتی بەڕێوە بردنیی ڕفراندۆم لەو ناوچەیە دەکەوێتە بەر مەترسی.
بە گوێرەی ئیسنا" وولکان ئۆزدمیر" بەڕێوە بەری دامەزراوەی سیاسەت دانان و بازاری وزەی تورکیا جەختیکرد ، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕێگای تورکیاوە دابین دەبێت کە بە بەڕێوەبردنی ڕفراندۆم ی ئەگەری ، ئەم کردەوەیە دەتوانی ببێتە هۆی ڕاگیرانی ڕاگواستنەوەی نەوت لە خاکی ئەو وڵاتەوە . لە سی ساڵ و نیوی ڕابردوو ، هەولێر نەوتی خۆی لە ڕێگای تورکیاوە لە بازارەکانیی نێو دەوڵەتیی فرۆشتووە و بە شێوەی سەربەخۆ لە دەوڵەتی ناوەندی عێراق لەم بوارە هەنگاوی هەڵگرتووە . پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق رۆژی هەینی رابردوو لەگەڵ بەڕێوە بردنیی ڕفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ٢٥ سێپتەمبەر ڕەزامەندی دەربڕیوە . ئەوە لە حالێکدایە کە پێداگری لە سەر بەڕێوە بردنیی ڕفراندۆم لە هەریمی کوردستانی عیراق بەرەو ڕووی کاردانەوەی بەبڕشتانەی دەوڵەتی عێراق و گرووپە جۆر بە جۆرە عێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەکە بووە .