بارزانی : به‌دیلی باشترمان بۆ ریفراندۆم نه‌هاتووه‌ته به‌رده‌ست
مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند، به‌دیلی باشتر هه‌بێت به‌رانبه‌ر ریفراندۆم قبوڵی ده‌که‌ین، به‌ڵام تائێستا به‌دیلی باشترمان نه‌هاتووه‌ته به‌رده‌ست.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی سەرۆکی هەرێم لە وتەدانێکدا لە شاری سلێمانی رایگه‌یاند، به‌دیلی باشتر هه‌بێت به‌رانبه‌ر ریفراندۆم قبوڵی ده‌که‌ین، به‌ڵام تائێستا به‌دیلی باشترمان نه‌هاتووه‌ته به‌رده‌ست.
بارزانی وتی‌شی "هه‌میشه دڵنیابووم که سلێمانی پێشه‌نگه له‌خه‌بات و تێکۆشان، سلێمانی قبوڵی ناکات نه مه‌حکومی که‌س بێت نه سوخره‌کێشی که‌س بێت، ریفراندۆم بڕیاری جەماوەری کورده، بڕیاری یه‌ک حزب و دوو سێ حزب نییه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی‌شی " کۆمیته‌ی باڵای ریفراندۆم هه‌میشه باسی له‌وه‌کردوه به‌دیلی باشتر هه‌بێت له‌ریفراندۆم قبوڵی ده‌که‌ین، به‌ڵام تائێستا به‌دیلی باش نه‌هاتووه‌ته به‌رده‌ست". جه‌ختیشی کرده‌وه،ریفراندۆم کۆتایی دنیا نییه، به‌ڵام نابێت رێگه له کورد بگیرێت ڕای خۆی دەر ببڕێت.
مەسعود بارزانی هه‌روه‌ها ئاماده‌یی هه‌رێمی نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌وێته گفتوگۆی زۆر جددی و راستگۆیانه له‌گه‌ڵ به‌غداو کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌گه‌ر ساڵێک یان دوو ساڵیش بخایه‌نێت.
بڕێک لە پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەر بەرپا کرانی ڕیفراندۆم لە 25ی سپتامبەری 2017 ڕێککەوتن و ئەمەش بابەتێکە کە لەگەڵ دژایەتیی لێبڕاوانەی دەوڵەت و لایەنە جۆربەجۆرەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دا بەرەوڕوو بووەتەوە.
پێداگریی " مەسعوود بارزانی" لە سەر بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ دا بەرەوڕووی کاردانەوەی بە بڕشتانەی دەوڵەتی عێراق، تاقمە جۆر بە جۆرەکانی عیراقی و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بووەتەوە .