نیچرڤان بارزانی: ئاماده‌ین دوایین چانس بده‌ین به‌به‌غدا
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق رایگه‌یاند، ئاماده‌ن دوایین چانس بده‌ین به‌به‌غداو پێکه‌وه گفتوگۆ بکه‌ین.
ئه‌و وتانه‌ی نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا هات له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان، بۆ قسه‌کردن له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندووە: "ئاماده‌ین دوایین چانس بده‌ین به‌به‌غدا بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ".ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، هه‌موو لایه‌نه‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و ده‌یانه‌وێت پرسی سنور‌و ناوچه کێشە لەسەرەکان به لێکتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا چاسه‌ر بکه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختیکرده‌وه، که له‌ده‌ستوری داهاتووی هەرێمی کوردستاندا، گره‌نتی ده‌ده‌ن بهپێکهاتهکان که مافه‌کانیان ده‌پارێزرێت.ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، جارێکی تر پرسی کورد‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی هێنراوه‌ته سه‌ر مێزی وڵاتانی زلهێز و دیارە ئێمەش نامانه‌وێت به‌شه‌ڕ ئه‌م پرسه چارەسەر بکرێت و له‌قازانجی ئێمه نییه، دانوستانی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا زه‌مه‌نێکی دیاری کراوی ده‌بێت و پێویستە گره‌نتیی ئه‌وه‌ش هه‌بێت که وڵاتانی زلهێز به‌شداربن له‌و گفتوگۆیانه‌دا.
جێگای ئاماژەیە ڕێفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە لایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێ لە سەر بەڕێوە بردنی داگیراوە لەگەڵ دژایەتیی کۆمەڵێکی زۆر لە لایەنە گەورەکانی کوردستان بۆ وێنە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و بەشێک لە ئەندامانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق دا بەرەوڕوو بووەتەوە. ئەم بابەتە هەروەها لەگەڵ نەیارەتیی کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی نێونەتەوەییش دا بەرەوڕوویە.