سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کۆبوونەوە
ئهیلوول 20, 2017 13:59 Asia/Tehran
مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و وەفدێکی باڵای هاوڕێی بۆ تاوتوێ کردنی پرسی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ فۆئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆبوونەوەدایە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵیی مێهر، کەمێک لەمەوپێش مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە سلێمانی و لە لایەن فۆئاد مەعسووم و کۆسرەت ڕەسول و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پێشوازیی لێ کرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە ژمارەیەک سەرکردەی باڵای یەکێتی تیای دا بەشدارن و ئێستاش کۆبوونەوەکە درێژەی هەیە و هێشتا تەواو نەبووە، باس لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
سەردانەکەی بارزانی بۆ شاری سلێمانی بە مەبەستی بەشداری کردنیەتی لە کەرنەڤاڵی ریفراندوم کە بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە یاریگای شاری سلێمانی بەڕێوە بچێت.