ئەمریکا دژایەتی لەگەڵ ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i309215-ئەمریکا_دژایەتی_لەگەڵ_ریفراندۆمی_هەرێمی_کوردستان_کردووە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی توند و تیژدا، دژایەتی دەوڵەتی واشنتۆن لەگەڵ بەڕێوەجوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2017 05:50 Asia/Tehran
  • ئەمریکا دژایەتی لەگەڵ ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان کردووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی توند و تیژدا، دژایەتی دەوڵەتی واشنتۆن لەگەڵ بەڕێوەجوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز،هیتر نائۆرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە دژایەتی لێبڕاوانەی ئەمریکا لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

نائۆرت داوای لە ڕێبەرانی کوردی عێراق کرد کە لە بری ریفراندۆمی سەربەخۆیی لەگەڵ دەوڵەتی بەغدا دانوستان بکەن.

نائۆرت لەم بەیاننامەیەدا ڕاشیگەیاندووە: ئەمریکا بە تەواوەتی و بێ دوودڵی لەگەڵ بەڕێوەبردنی ئەم ڕیفراندۆمە کە پلانڕێژی بۆ کراوە لە ۲۵ی سپتامبر بەڕێوەبچێت، دژایەتی دەکات.