ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق شوێنهاتی بەبڕشتانەی بۆ عێراق بە دواوە دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i309629-ڕیفراندۆمەکەی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق_شوێنهاتی_بەبڕشتانەی_بۆ_عێراق_بە_دواوە_دەبێت
نورمان ڕیکلییف دەڵێت:ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە گشتی و دەنگی بەڵێی کورد بە شێوەیەکی تایبەت شوێنهاتی چاوەڕوان نەکراوی بۆ عێراق بە دواوە دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2017 08:35 Asia/Tehran
  • ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق شوێنهاتی بەبڕشتانەی بۆ عێراق بە دواوە دەبێت

نورمان ڕیکلییف دەڵێت:ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە گشتی و دەنگی بەڵێی کورد بە شێوەیەکی تایبەت شوێنهاتی چاوەڕوان نەکراوی بۆ عێراق بە دواوە دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، بە قسەی سەرکردەکانی کوردی عێراق لە هەولێر، بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆم هەتا ڕادەیەک یەک لا بووەتەوەو وادیارە هەتا ئەم کاتە هەڕەشەو تەماح وەبەرنانی جیهانیش نەیتوانیوە کورد لە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم پاشگەز کاتەوە. سەرباری ئەمەش کۆمەڵێک لە کارناسان بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم هەم بۆ هەرێمی کوردستان و هەم بۆعێراق بە پڕمەترسی لێک دەدەنەوە.

نورمان ڕیکلییف ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق و ڕاوێژکاری باڵای وەزیری نێوخۆی عێراق بە بڵاوکراوەی نەشناڵی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانی وتووە، بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان شوێنهاتی چاوەڕوان نەکراوی بۆ عێراق بە دواوە دەبێت و ئەگەر کورد بە بەڵێ دەنگ بە ڕیفراندۆم بدات، ئەوە دەبێتە هۆی تێکچوونی سەقامی عێراق.

ناوبراو لەو باوەڕەدایە کە بارزانی بەس گوێ لە قسەی تورکیا دەگرێت کە تەواو پێیوەی بەستراوە، بەڵام وادیارە تورکیاش دەزانێت کە ڕیفراندۆم بە واتای ڕاگەیاندنی دەستبەجێی سەربەخۆیی نییەو هەر بۆیەشە کە خۆی لە قەرەی گوشارهێنانی بەبڕشتانە بۆ سەرکردایەتیی کوردی عێراق بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم نادات.

ئەم کارناسەی بواری ئاسایشت وتووشیەتی: بە شیمانەی زۆرەوە ڕیفراندۆم بەڕێوە دەچێت و خەڵکیش بە بەڵێی بۆ دەدەن.