ڕەفعەت عەبدوڵڵا: داخوازی دواخستنی گشتپرسیمان بە مەسعوود بارزانی ڕاگەیاندووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i309653-ڕەفعەت_عەبدوڵڵا_داخوازی_دواخستنی_گشتپرسیمان_بە_مەسعوود_بارزانی_ڕاگەیاندووە
"ڕەفعەت عەبدوڵا" بەرپرسی نووسینگەی ڕێکخەری یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند؛ کە ئەوان خوازیاری داخواستنی گشتپرسی بوونە و ئەم داخوازەیشیان بە بارزانی ڕاگەیاندووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2017 10:07 Asia/Tehran
  • ڕەفعەت عەبدوڵڵا: داخوازی دواخستنی گشتپرسیمان بە مەسعوود بارزانی ڕاگەیاندووە

"ڕەفعەت عەبدوڵا" بەرپرسی نووسینگەی ڕێکخەری یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند؛ کە ئەوان خوازیاری داخواستنی گشتپرسی بوونە و ئەم داخوازەیشیان بە بارزانی ڕاگەیاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە خەندان؛ "ڕەفعەت عەبدوڵا" بەرپرسی نووسینگەی ڕێکخەری یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند؛ یەکێتی نیشتمانی خوازیاری داخرانی گشتپرسییەکەی هەرێم و قەبووڵ کرانی پێشنیاری وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و  نەتەوە یەکگرتووەکان بووە و ئەو داخوازەیشی بە بارزانی ڕاگەیاندووە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە لە کۆبوونەوەی دوێنێدا لەگەڵ بارزانی ئەم داخوازەمان هێناوەتە ئاراوە بەڵام ڕەت بوویەوە.

بە پێی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق، سبەی ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ گشپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە ناکۆکی لە سەرەکان بەڕێوە دەچێ.

ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧; کە ئەو بڕیارە بەرەوڕووی نەیارەتی لێبڕاوانەی حکومەتی ناوەندی، گرووپ و لایەنە جیاجیا ئێراقییەکان و تەنانەت وڵاتانی ناوچە و جیهان بوویەوە. بەم حاڵەشەوە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای لە هەموو کوردی ئێراق کردووە کە لەو گشتپرسییەدا بەشداری بکەن.