سەرەگرتنی دوورودرێژ لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق پاش کەم و کوڕیی بەنزین
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i309753-سەرەگرتنی_دوورودرێژ_لە_بەنزینخانەکانی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق_پاش_کەم_و_کوڕیی_بەنزین
پاش بڵاوکرانەوەی هەواڵی ئەگەری داخرانی سنوورە زەوینییەکان، خەڵکی هەرێمی کوردستان شاڵاویان بردە وێستگەکانی بەنزین کە ئەوەش، ترافیکی قورسی شەقامەکان و ڕێگاکانی دەچنەوە سەر وێستگەکانی بەنزین، لێ کەوتووەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2017 06:54 Asia/Tehran
  • سەرەگرتنی دوورودرێژ لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق پاش کەم و کوڕیی بەنزین

پاش بڵاوکرانەوەی هەواڵی ئەگەری داخرانی سنوورە زەوینییەکان، خەڵکی هەرێمی کوردستان شاڵاویان بردە وێستگەکانی بەنزین کە ئەوەش، ترافیکی قورسی شەقامەکان و ڕێگاکانی دەچنەوە سەر وێستگەکانی بەنزین، لێ کەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم، خەڵکی هەرێمی کوردستان بەبیستنی هەواڵی ئەگەری داخرانی سنوورە زەوینییەکانی هەرێم ، هروژمیان  هێنایەسەر بەنزین خانەکان.

ئەوەش، ترافیکی قورسی لەسەر شەقام و رێگاوبانی لێکەوتووەتەوەو لەبەردەم  بەنزینخانەکان، سەرەی دوورودرێژ پێکهاتووە.

هەروەها هەواڵ و ڕاپۆرەکان باس لەوە دەکات کە زۆربەی ئەو بەنزینخانانە، بەنزینیان نییە.

سەرباری نەیارەتییە ناوخۆیی، ناوچەیی و جیهانییەکان و هەروەها وشدارییدانی حکومەتی ناوەندیی ئێراق، گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەو وڵاتە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوە  دەچێ.