سەرۆکی قەوارەی جوڵانەوەی نەخێر لەئێستادا: ریفراندۆم بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردستان نیە
"شاسوار عەبدولواحید" سەرۆکی قەوارەی" جوڵانەوەی نەخێر لەئێستادا" لەدوای دوای دەنگدانی بە نەخێر ، داوای لە جەماوەری هەرێم کرد بە نەخێر بەشداری دەنگدان بکەن.
شاسوار عەبدولواحید جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە کە ئەوان دەڵێن "نەخێر" ، دەزانن کە سیاسییەکانی کورد لەم ڕیفراندۆمەدا مەبەستیان دروستکردنی دەوڵەت نییە.
شاسوار عەبدولواحید ئەوەشی وت کە لەهەڵوێستەکانیان پاشگەزنەبوونەوە، وتیشی: " ئەم دەسەڵاتە لەماوەی ڕابردوودا چەندین قەیرانیان دروستکردووە".
سەرۆکی جوڵانەوەی نەخێر لەئێستادا وتیشی، لەگەڵ ئەوەی ئەوان مەترسیان هەیە، بەڵام هیوادارن دۆخی هەرێمی کوردستان بەهێمنی بمێنێتەوەو کێشەکان بەگفتوگۆ چارەسەربکرێن.
جیا لە دژایەتی کردنی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە گەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیابوونەوەی هەرێم ، لەنێوخۆی هەرێمی کوردستانیش قەوارەی ناسراو بە " جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا " نەیاری ریفراندۆمە و لەو ماوەیەدا بە چەندان چالاکی ئەنجام داوە بۆ هاندانی خەڵک بە دەنگدان بە نەخێر .