پێداگریی تورکمانەکانی ئێراق لەسەر بایکۆت کردنی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە
سەرۆکی بەرەی تورکمانەکانی ئێراق ڕایگەیاند؛ تورکمانەکانی کەرکووک، گشت پرسیی لەناوچەی هەرێمی کوردستانی ئێراقیان بایکۆت کردووەو ئەنجامەکانی بەڕەسمییەت ناناسن.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا، ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانەکانی ئێراق و نوێنەری خەڵکی کەرکووک لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە دوێشەو(یەکشەممە) وتی: تورکمانەکانی کەرکووک ئەمڕۆ دووشەممە ناچنە بەردەم سندوقەکانی گشت پرسی.
سەرۆکی بەرەی تورکمانەکانی ئێراق جەختی کرد: هێزە ئاسایشییەکانی سەر بە پێشمەرگەو پارتەکانی کورد لە کەرکووک، ئاسایشی تورکمانەکان دابین ناکەن و ئەوان لەبەر ناکۆکیی سیاسی نێوان تورکمان و کوردەکان، تەنیا لە کوردەکان داکۆکی دەکەن .
لەهەمان کاتدا، ڕەوشی شاری کەرکووک سەرلەئێوارەی دوێنێ یەکشەممە ئاڵۆزکاو بوو و تاقمێکی چەکدار بەجل وبەرگی کوردیی لەسەر شەقامەکان جێگیر بوون. ژمارێک سەرچاوە وتیان؛ یەکەم تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی سەر بە مەسعوود بارزانی ویەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق لەباکووری کەرکووک، ڕووی داوە.
سەرچاوەیەکی ئاسایشیی لە کەرکووکیش بە پەیامنێری ئیرنای وت: کەسانی چەکدار بەجل وبەرگی کوردیی لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوە لەئاستێکی بەرفراواندا لەشاری کەرکووک جێگیرکراون، بەڵام ڕوون نییە سەربە چ تاقمێکن، چونکە جلی فۆرمی هێزی پێشمەرگەیان لەبەردا نییە.
هەرلەو ئاراستەدا، کەناڵی تەلەفزیۆنیی لوبنانیی ئەلمەیادین بەگێڕانەوە لە کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم، ڕاپۆری دا: کوردانی دژبە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە گوێزراونەتەوە کەرکووک.
عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەم دواییەدا پێی داگرت: بەجیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە خاکی ئێراق، ئێران لەئاراستەی چەسپاندنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان شێلگیرانە دەچێتەوە بە سیاسەتەکەی لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی ئامادەبوون و چالاکیی کەسانی دژە ئینقلابی ئیسلامیی ئێران کە لەناوچەگەلێکی کوردستانی ئێراق لەهاتووچۆدان.