پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ئێراق
ئهیلوول 25, 2017 12:37 Asia/Tehran
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، بەشگەلێکی ناوچە شاخاویی و کوێستانییەکانی باکووری ئێراقیان بۆردومان کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن لە ئانکارا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمرۆ دووشەممە بەرزاییەکان و بەشگەلێکی باکووری ئێراقیان بۆردومان کرد.
لەمەڕ ژماری شیمانەیی قوربانیانی ئەو پەلامارە هیچ ڕاپۆرێک بڵاو نەکراوەتەوە.
مێدیاکانی تورکیا ڕایدەگەیێنن، حکومەتی ئانکارا هەروەها هاتووچۆ لەئێراق بەرەو تورکیاشی ڕاگرتووە.
سەرباری نەیارەتییە ناوچەیی ، و جیهانیەکان و نەیارەتی حکومەتی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئەو گشت پرسییە لەناوچە جیاجیاکانی ئەو هەرێمە لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە دەس پێ بووە.
سەرپەیڤ