تاووتوێی سەپێندرانی بایکۆتی هەمەلایەنە لەلایەن تورکیاوە بەسەر هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i309805-تاووتوێی_سەپێندرانی_بایکۆتی_هەمەلایەنە_لەلایەن_تورکیاوە_بەسەر_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند، سەپێندرانی بایکۆت و گەمارۆی هەمەلایەنە لەدژ هەرێمی کوردستانی ئێراق خەریکە لێک دەدرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2017 12:42 Asia/Tehran
  • تاووتوێی سەپێندرانی بایکۆتی هەمەلایەنە لەلایەن تورکیاوە بەسەر هەرێمی کوردستانی ئێراق

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند، سەپێندرانی بایکۆت و گەمارۆی هەمەلایەنە لەدژ هەرێمی کوردستانی ئێراق خەریکە لێک دەدرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە حکومەتی ئانکاڕا ، قەت ئەنجامی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕەسمییەت ناناسێ، وتی: سەپاندنی بایکۆتی ئابووری، سیاسی و سەربازی لە کاردانەوە بەو گشت پرسییە خەریکە تاووتوێ دەکرێ.

بینالی یێڵدریم بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە حکومەتی ئانکارا ناتوانێ لەحاند ئەو گشت پرسییە کەمتەرخەم بێت و بێتوو پێویست بکات، ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدا، وتی: لەمەودوا ئێمە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی بەغدادا مامەڵە دەکەین.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا هەروەها وتی: سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بۆ وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەڕۆژانی داهاتوودا سەردانی تاران دەکەن.

سەرباری نەیارەتییە ناوچەیی، جیهانییەکان و نەیارەتی حکومەتیی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئەو گشت پرسییە لەناوچە جیاجیاکانی ئەو ناوچەیە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە دەس پێ بووە.