پێداگریی سووریا لەسەر نایاسایی بوونی گشت پرسیی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
وەزیری دەرەوەی سووریا، بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراقی بەڕەت کراوە زانی.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر، وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە دەمشق گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕەسمییەت ناناسێ، وتی: سووریا نەیاری هەرکردەیەکە کە پارچە پارچەکرانی ئێراقی لێ بکەوێتەوە.
سەرچاوە هەواڵییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هەواڵی دەسپێکرانی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراقیان ڕاگەیاند.
وەزیری دەرەوەی سووریا لەبەشێکی دیکەی قسەکانی دانوستانەکانی ئاستانەی شەش لەبارەی ئەو وڵاتەی لەسای هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا بە ئەرێنی لێکدایەوەو وتی: پەیوەست کرانی پارێزگای ئیدلەب(باکووری ڕۆژاوای سووریا) لەناوچە کەم کێشەکان لە سووریا بەمانای ڕاگرتنی شەڕ لەو وڵاتەو پێشەکی دەسپێکرانی ڕەوتی ڕێکارێکی سیاسی بۆچارەسەریی قەیرانی سووریایە.
وەلید موعەلیم هەروەها ڕەخنەی گرت لە کردەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە سووریا کە تائێستا دەیان کەسی سیڤیلی سووری کردۆتە قوربانی و بووەتە هۆی وێران بوونی ژێرخانەکانی سووریا.
گرووپی چاودێریی"ئێروارز" کە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتیی دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆ ئێراق و سووریا پێوشوێن دەگرێ ، لەم دواییەدا ڕایگەیاند؛ نزیک بە سێ هەزار کەسی سیڤیل لەساڵی٢٠١٤وە تائێستا لە پەلامارە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکا لە ئێراق و سووریا کوژراون.