بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان لە تورکیا، لەدژ گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق
ئهیلوول 25, 2017 13:24 Asia/Tehran
بەسەدان کەس لە خەڵکی شاری ئانکارای پایتەختی تورکیا، لەدژ بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، خۆپێشاندانیان کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، خۆپێشاندەرانی تورک ئەمڕۆ دووشەممە بە هەڵگرتنی ئاڵا و لافیتەکان و دانی دروشم، بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراقیان شەرمەزار کرد.
هەروەها ئەمڕۆ دووشەممە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی تورکیا هەموو گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق پاش بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی ئەو ناوچەیە، هەڵوەشاند.
سەرباری نەیارەتییە ناوچەیی، جیهانییەکان و نەیارەتی حکومەتیی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئەو گشت پرسییە لەناوچە جیاجیاکانی ئەو ناوچەیە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە دەس پێ بووە.
سەرپەیڤ