ڕاگەیاندنی پشتیوانی چین لەیەکیەتی ویەکپارچەیی عێراق
هاوکات لەگەڵ دەسپێکرانی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چین ڕایگەیاند : ئەم وڵاتە لە یەکیەتی ویەکپارچەیی عێراق پشتیوانی دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز " لوکانگ" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی چین ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە پیکەن ڕایگەیاند : دەوڵەتی چین لە دەسەڵاتدارەتی ، یەکیەتی ویەکپارچەیی عێراق پشتیوانی دەکات. ناوبراو هێواداری دەربڕی بەرپرسانی هەڕێمی کوردستانی عێراق ودەوڵەتی ناوەندی بتوانن ناکۆکیەکان لە چوارچیوەی وتووێژ چارەسەرکه ن وریگە چارەی جامیع وگشتداگر بدۆزنەوە کە تیدا مێژوو وڕاستی بە مەبەستی پاراستنی پاوەجیی عێراق وناوچە لەبەرچاو گیرابێت. وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا یش ئەمڕۆ دوشەممە بە راگەیاندنی ئەمەکە گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەڕێمی کوردستانی عێراق بە فەرمی ناناسیت ، بە هاووڵاتیانی خۆی ڕاسپێری کرد هەرچی خێراتر ئەم ناوچەیە بەجێ بهێڵن. بە پێی نەیارەتیەکانی ناوچەیی ، جیهانی ودەوڵەتی ناوەندی عێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەم گشت پرسیە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم ناوچەیە لە بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە دەسپێکراوە.