فەرمانی عەبادی بۆ هێزە چەکدارەکانی ئێراق بۆ داکۆکی لە هاووڵاتیانی کوردستان
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانی بەهێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە دا، بەهانای ئەو هاووڵاتیانەوە بچن کە لە هەرێمی کوردستان هەڕەشەیان لێ دەکرێ و ناچار دەکرێن بەشداری گشت پرسی بن.
گشت پرسیی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دەسپێکرا.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، ئەو فەرمانەی عەبادی دوای ئەوە دەرکرا کە سەرچاوە هەواڵییەکان باس لە تاوسەندنی زەخت و گوشارەکان لەسەر نەیارانی گشت پرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق دەکەن.
کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلحەدەس ڕایگەیاند، چاودێری مافی مرۆڤی ئێراق ڕایگەیاند بەسەدان خێزانی عەرەب لە کەرکووک دەرکراون و دەستداگیراوە بەسەر ناسنامەو بەڵگەی تاکەکەسییان لەو شارە، بێتوو بەشداری گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق نەکەن.
بەقسەی سەرچاوە هەواڵییەکانی ئێراق، هێزی پێشمەرگە هەڕەشەی کردووە خەڵکی دوو ناوچەی جەلەولاو قەرە تەپە لەپارێزگای دیالی(ڕۆژهەڵاتی ئێراق) ، بێتوو لەگشت پرسیدا بەشدار نەبن کۆچیان پێ دەکرێ.
بەپێی ڕاپۆرێکی دیکە، پەرلەمانی ئێراق پەسەندی کرد، هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە لەو ناوچانەی کە هەرێمی کوردستان لەساڵی٢٠١٣دا کۆنترۆڵیانی گرتەدەست، جێگیر بکرێن.