موقتەدا سەدر خوازیاری زاڵبوون بەسەر گشت تێپەرگەکانی عێراق بوو
ڕێبەری باڵی سەدری عیراق لە بەیان نامەیەکدا خوازیاری زاڵبوونی هێزە عێراقیەکان بەسەر گشت تێپەرگەکانی هاوبەش لەگەڵ هەڕێمی کوردستانی عێراق بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم موقتەدا سەدر ڕێبەری باڵی سەدری عێراق ڕۆژی دوشەممە هاوکات لەگەڵ بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە بەیان نامەیەکی لە ڕەت کردنەوەی ئەم گشت پرسیە دەرکردو لەدەوڵەتی عێراق داوای کرد کۆنترۆڵی گشت تێپەڕگەکانی زەوینی وئاسمانی بگرێتە دەس وبە ڕاگەیاندنی ئامادەباشی هێزەکانی ئەمنیەتی ، لەسنوورەکانی وڵات پشتیوانی بکات. پەرلەمانی عێراق یش ئەمڕۆ ڕایگەیاند : بەغدا هەموو تیپەڕگەکانی زەوینی خۆی لەگەڵ هه ریم داخستووە . نوێنەرانی پەرلەمان هەروەها بڕیاریان گرتووە مووچەی مانگانەی هەموو کارمەندان کە لە گشت پرسیی جیا بوونەوە بەشداریان کردووە، ببڕن ولەسەرکارەکەیان دەربکرێن . بەپێی بڕیاری ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ، دەبوا قاچاخ کردنی نەوت لە هەڕێمی کوردستانی ئەم وڵاتە ڕابگیردرێت وهەناردە کرانی نەوت تەنیا لەلایەن دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا ئەنجام بیت.