ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات
دوای سەعاتێک لە درێژکردنەوەی، دەنگدان بۆ ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و بڕیارە راستەوخۆ دەنگەکان جیابکرێنەوە.
بەبڕیاری ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، وادەی دەنگدان بۆ ریفراندم لە هەرێمی کوردستان تا سەعات حەوتی ئێوارە دریژکرایەوە کە پێشتر بڕیاربو دەنگدان تا لەسەعات هەشتی بەیانی تا شەشی ئێوارە بەردەوام بێت و دواتر سندوقەکانی دەنگدان لەزۆرینەی بنکە و وێستگەکان داخران.پێش وادەی دیاری کراو و لە سەعات شەشی ئێوارە پرۆسەکە لە کەرکوک و دواتر لەخانەقین کۆتایی پێهات و دەستکرا بە جیاکردنەوەی دەنگەکان.
بەوتەی سەرچاوەیەکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دوای داخستنی بنکەکانی دەنگدان، راستەوخۆ جیاکردنەوەی دەنگەکان دەست پێدەکات و پێدەچێت لەماوەی (72) سەعاتدا ئەنجامی بەرایی دەنگدان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان رابگەیەندرێت.
بەقسەی هەندێ سەرچاوە ، ڕێژەی بەشداربوون لە پرۆسەی دەنگدان سەتا ٧٦ بووە و لە زۆر شوێنیش ئەو ڕێژەیە کەمتر بووە.
گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق وێڕای ناڕەزایەتی و نەیارەتیی بەربڵاوی ناوخۆیی و دەرەوەیی ڕۆژی دووشەممە بەڕێوە چوو..