هەرێمی کوردستانی عێراق داخوازیی بەغدای بۆ ڕادەست کردنی فڕگەکانی ڕەت کردەوە
هەرێمی کوردستان مۆڵەتە سێ ڕۆژەکەی دەوڵەتی ناوەندیی بەغدای بۆ ڕادەست کردنی فڕگەکانی هەرێم ڕەت کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئیران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە سکای نیوز، هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ڕەت کردنەوەی ئەم داخوازییە بە نایاسایی لە قەڵەمی دا.
حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق وشداریی داوە کە ئەگەر بێتوو هەرێمی کوردستان هەتا کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ بە کاتی خۆجێیی ڕۆژی هەینی حەوتەمی ڕەزبەر کۆنترۆڵی فڕگەکانی ڕادەست نەکات، گەشتە ئاسمانییە نێونەتەوەییەکانی بایکۆت دەکات.
ئەم هەڕەشەیە لە کاردانەوە بەرامبەر بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کراوە کە ڕۆژی دووشەممە سەرباری دژایەتیی لێبڕاوانەی بەغدا بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی بی بی سی ، هەڕەشەی دەوڵەتی عێراق، گەشتە نێوخۆییەکان ناگرێتەوەو ئەگەر بێت و بشچێتە واری ڕاپەڕاندنەوە، ئەوسا گەشتە ئاسمانییەکان نێونەتەوەییەکان بەرەو کوردستانی عێراق دەبێ لە فڕگەکانی بەغداو یان فڕگەکانی دیکەی عێراقەوە ئەنجام بگرن.
بە قسەی عەبادی، گەشتە نائاسایی و مرۆڤ دۆستانەکان ئەگەر لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە پەسەند بکرێن، ئەو قەدەغەی گەشتە نایانگرێتەوە.