ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق
ئهیلوول 27, 2017 17:11 Asia/Tehran
لێژنەی باڵای ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق دەرەنجامی ڕاپرسییەکەی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم،لێژنەی باڵای ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە شاری هەولێر ڕایگەیاند: ژمارەی بەشدارانی ڕیفراندۆمەکەی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق چوارونیو ملوێن کەسە کە سەدی 92 پۆیینت 73 دەنگیان بە بەڵێ داوە بۆ جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق.
ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق سەرباری نەیارەتیی نێونەتەوەیی و ناوچەیی و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و بە پێچەوانەی یاساو ڕێسا نێونەتەوەییەکان ، ڕۆژی دووشەممە 25ی سپتامبەر لە ناوچەگەلێکی باکووری عێراق داگری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک و ناوچە کێشە لە سەرەکان لەوانە کەرکوک و خانەقین بەڕێوە چوو.