فڕۆکەخانەی هەولێر ڕاگیرانی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی پشتڕاست کردەوە
بەڕێوە بەری فڕۆکە خانەی نێو دەوڵەتیی هەولێر ڕایگەیاند، لە سبەینێ هەینی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی ئەو فڕۆکە خانەیە ڕادەگێرێت .
کەناڵی تەلەفەزیۆنیی مەیادینی لوبنان بەڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتیشی ، بەشگەی فڕۆکەوانیی قەتەریش باسی لە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بەرەو هەرێمی کوردستان عێراق کردووە .
کۆمپانیای فڕۆکەوانیی فلای دۆبەیی ئیماراتیش ڕایگەیاندووە بە شێوەی کاتی گەشتەکانی بەرەو هەولێر هاوتەریب لەگەڵ داخوازیی دەوڵەتی عێراق ڕادەگرێت .
کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئەلشەرقۆلئەوسەتی لوبنان، میسر ، تورکیا و ئەردەنیش بەرلەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان بەرەو هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگرتبوو.
رۆژی چوار شەممە ، ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی عێراق ڕوو لە بەشگەکانی فڕۆکە وانی بیانی ڕایگەیاند دەبێ هەموو گەشتەکانیان بەرەو هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەینی داهاتووەوە ڕاگرن .
کۆپرسی جیابوونەوەی کوردستانی عێراق سەرەڕای نەیاریەتیی جیهانی و کاردانەوەی توندی دەوڵەتی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە سەر پێداگری " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چوو .