نیچیروان بارزانی: جیابوونەوەیەک کە تێکهەڵچوونی لێبکەوێتەوە نامانەوێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i310291-نیچیروان_بارزانی_جیابوونەوەیەک_کە_تێکهەڵچوونی_لێبکەوێتەوە_نامانەوێت
سەرۆکی ئیدارەی خۆجێی هەرێمی کوردستانی عێراق دوای هەلوێست گرتنیی بەبڕشتانەی دەولەتی عێراق و وڵاتانی جیهان دژی بەڕێوە چوونیی کۆپرسی جیابوونەوە لەو ناوچەیە ڕایگەنادووە ، هەولێر جیابوونەوەیەک کە تێکهەڵچوونی لێبکەویتەوە ،ناوێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2017 06:14 Asia/Tehran
  • نیچیروان بارزانی: جیابوونەوەیەک  کە تێکهەڵچوونی لێبکەوێتەوە نامانەوێت

سەرۆکی ئیدارەی خۆجێی هەرێمی کوردستانی عێراق دوای هەلوێست گرتنیی بەبڕشتانەی دەولەتی عێراق و وڵاتانی جیهان دژی بەڕێوە چوونیی کۆپرسی جیابوونەوە لەو ناوچەیە ڕایگەنادووە ، هەولێر جیابوونەوەیەک کە تێکهەڵچوونی لێبکەویتەوە ،ناوێت .

 بە گویرەی راپۆرتی ئیرنا، ' نیچیروان بارزانی " لە وتوویژ لەگەڵ ڕۆژنامەی " تورکیا" ، هەروەها تورکیای وەک دەروازەی هەرێمی کوردستانی عیراق زانیوە بۆ دەستڕاگەییشتن بە ئەوروپا و هیواداری دەربریوە هەناردەی نایاسایی نەوتی ئەو ناوچەیە لە ڕێگای خاکی تورکیاوە درێژەی بێت.

" ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا یش رۆژی  سی شەممە بە جەختکردنەوە لە سەر نایاسایی بوونیی کۆپرسی جیایی هەرێمی کوردستانی عێراق جەختیکرد، ئانکارا هەرگیز ئیزنی درێژەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی عیراق لە ڕێگای خاکی تورکیاوە نادات .

 " بنعەلی ییلدریم" سەرۆک وەزیرانی تورکیا  رۆژی پینجشەممە ٢٨ سیپتەمبەر  ڕایگەیاندبوو ، ئانکارا گەر پێویست بکات  لەمەڕ  کاردانەوەی سەربازی تووند لە حاند بەڕێوە چوونی کۆپرسیی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق،  شک و گومانی نابێت .  بیرو ڕای گشتی لە هەرێمی کوردستانی عێراقیش بە تووندی نیگەرانی دواهاتە سەلبییەکانیی بەڕێوە چوونی کۆپرسی جیابوونەوەیە .

زۆرێک لە بەشگەکانی بیانی خەریکن لە کوردستانی عیراق دەڕۆنە دەرەوە. سنوورەکانی وڵاتانی دڕاوسێ لەگەڵ هەریمی کوردستانی عیراق لە سەر داوای بەغدا داخراوە و یان خەریکەن دادەخرێن. زۆریک لە ولاتانی جیهان یش فڕینەکانی خۆیانیان بەرەو هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە .

کۆپرسی جیابوونەوەی هەریمی کوردستانی عیراق سەرەڕای نەیاریەتییەکانی جیهانی و کاردانەوەی تووندی دەوڵەتی عێراق ڕۆژی  دووشەممە لە سەر پێداگریی " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چوو .ئەم کردەوەیەی بارزانی بنپێکەری دەستووری عێراقە.