خۆپیشاندانی مامۆستایانی قۆتابخانە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
مامۆستایانی قۆتابخانە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتی بە کەم بوونی مووچە خۆپیشاندانیان ساز دا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلسومریە دەیان کەس لە مامۆستایانی قۆتابخانەکانی شار سلێمانی لە خۆپیشاندانێکدا بە ئیدانە کردنی پەرەی گەندەڵی دارایی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق خوازیاری باشتر بوونەوەی مووچە و دۆخی گوزەرانی خۆیان بوون . خۆپیشاندەران بە بەرز کردنەوەی دروشمگەلێک هەڕەشەیان کرد ئەگەر داخوازیەکانیان جێ بە جێ نەکرێت لە ڕێگای شێوەکانی ممەدەنیەوە درێژە بە ناڕەزایەتیەکانیان ئەدەن . مامۆستایام و فەرمانبەرانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بەرلەوەش بە مانگرتن و خۆِپیشاندان داخوازی خۆیان بە ئیدارەی خۆجێیی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕاگەیاند بوو چونکوو چەن مانگە یان مووچەیان وەرنەگرتووە و یان بەرپرسانی ئەو هەرێمە مووچەی ئەوانیان بۆ پەنجا لەسەد کەم کردوەتەوە .