بزووتنەوەی گۆڕان دامەزراندنی سەرکردایەتی سیاسی رەتدەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i310697-بزووتنەوەی_گۆڕان_دامەزراندنی_سەرکردایەتی_سیاسی_رەتدەکاتەوە
بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر دامەزراندنی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان - عێراق هاتە دەنگ و ئەو دامەزراوەیە رەتدەکاتەوەو بە پێشێلکردنی پرەنسیپی بە نیشتمانیکردنی‌ دامه‌زراوه‌کانی‌ هه‌رێمی‌ کوردستانی دەزانێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2017 09:24 Asia/Tehran
  • بزووتنەوەی گۆڕان دامەزراندنی سەرکردایەتی سیاسی رەتدەکاتەوە

بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر دامەزراندنی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان - عێراق هاتە دەنگ و ئەو دامەزراوەیە رەتدەکاتەوەو بە پێشێلکردنی پرەنسیپی بە نیشتمانیکردنی‌ دامه‌زراوه‌کانی‌ هه‌رێمی‌ کوردستانی دەزانێت.

میدیاکانی گۆڕان بڵاویان کردەوە "له‌و پەیامەی بزووتنەوەی گۆران کە لەسەر ئەو پرسە بڵاوکراوەتەوە دامه‌زراندنی‌ سه‌رکردایه‌تی‌ سیاسی‌ کوردستان داش عێراق رەتدەکاتەوە و  رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رکردایه‌تی‌ سیاسی‌ کوردستان داش عێراق هیچ شه‌رعیه‌تێکی‌ نیه‌ و پشتیوانی یاسایی نیه‌".

هەروەها لە پەیماکەدا هاتووە "بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دوپاتی دەکاتەوە کە؛ سه‌رکردایه‌تی‌ سیاسی‌ کوردستان داش عێراق پێشێلکردنی‌ پره‌نسیپی‌ به‌ نیشتمانی کردنی‌ دامه‌زراوه‌کانی‌ هه‌رێمی‌ کوردستانه‌ و دروستکردنی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ دواوه"‌.

دوێنێ ١ی تشرینی یەکەم لیژنەی باڵای ریفراندۆم بە ئامادەبوونی بارزانی لە پیرمام کۆبوونەوەو بڕیاردرا لیژنەی باڵای ریفراندۆم هەڵوەشێتەوەو لە بری سەرکردایەتی سیاسی کوردستان – عێراق دابمەزرێت.