مەرجی سەرەکیی حکومەتی ناوەندیی عێراق بۆ وتووێژ لەگەڵ هەولێر
وته‌بێژ به‌ناوی نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، مه‌رجی به‌غدای بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم راگه‌یاند.
به‌پێی راپۆرتی که‌ناڵی عێراقییه ، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی عه‌بادییه‌وه ئه‌مڕۆ داوای له‌هه‌رێمی کوردستان کرد، جه‌ختبکاته‌وه له‌وه‌ی پابه‌نده بهدهستورو بڕیاره‌کانی دادگای فیدراڵییه‌وه.وتیشی "پێویسته له‌سه‌ر هه‌رێم ئه‌نجامی ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، که ناده‌ستورییه، پاشان ده‌چینه گفتوگۆی جدییه‌وه له‌گه‌ڵیان بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق".
دوێنێ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان _عێراق، له‌یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌یدا جه‌ختی لهبەردەوامیی زمانی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا کرده‌وه‌و پێشوازی لە بانگەوازی ئایەتوڵڵا عه‌لی سیستانی کرد بۆ گرتنەبەری دیالۆگ.ئایەتوڵڵا سیستانی هه‌ینی رابردوو سه‌ره‌ڕای ره‌تکردنه‌وه‌ی دابه‌شبونی عێراق، داوای له‌هه‌رێم و به‌غدا کرد له‌رێگه‌ی ده‌ستوره‌وه کێشه‌کانیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه.
گشتپرسی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق سەرباری نەیارەتی جیهانیی و کاردانەوەی توندی عێراق رۆژی دوشەممەی رابردوو بەڕێوە چوو . ئەم هەنگاوە بە پێچەوانەی دەستووری عێراق بوو و کاربەدەستان و شارەزایانی نێودەوڵەتی بە جاران رایانگەیاندووە هەڵوەشانی عێراق تەنیا بە قازانجی ترۆریستانی داعش و رژێمی زایۆنیە .