نەیارەتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەرامبەر بڕیارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i310793-نەیارەتی_هێرۆ_ئیبراهیم_ئەحمەد_بەرامبەر_بڕیارەکانی_سەرۆکی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
ئەندامی نووسینگەی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق و هاوسەرەکەی جەلال تاڵەبانی ، سەرۆکی پێشووی ئێراق، وتی : خەرج و بەرجی کردەوەی پڕهەراوهوریای کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ بەڕێوەبردنی ریفراندۆم لە گیرفانی شارومەندانی کوردەوە دەدرێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2017 07:01 Asia/Tehran
  • نەیارەتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد  بەرامبەر بڕیارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق

ئەندامی نووسینگەی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق و هاوسەرەکەی جەلال تاڵەبانی ، سەرۆکی پێشووی ئێراق، وتی : خەرج و بەرجی کردەوەی پڕهەراوهوریای کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ بەڕێوەبردنی ریفراندۆم لە گیرفانی شارومەندانی کوردەوە دەدرێت .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد  هاوسەری جەلال تاڵەبانی سەرۆکی پێشووی ئێراق ، ڕۆژی دووشەممە لە  بەیاننامەیە ک دا   پێکهاتنی ئەنجومەنی سیاسی کوردەکانی ئێراق لە هەرێمی کوردستانی بە هەڵەیەکی گەورە وەسف کرد و وتیشی:  ئەم بڕیارە ناڕاستە ش  هەر وەک بەڕێوەبردنی ریفراندۆم لەم ناوچەیە  بێ ڕاوێژلەگەڵ  پارتە سیاسییەکانی  کوردستان، گیراوە  .

هیرۆئیبراهیم ئەحمەد  بەئاماژەدان بە نەیارەتی ناوچەیی  و واوە ناوچەیی  بە بەڕێوەبردنی ریفرادوم وتی : یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق   هیچکات لەگەڵ هەوڵە لەناکاوەکانی کاربەدەستانی کورد  هاوڕێ نابێت  .

هەرلەم حاڵەدا سەعد حەدیسی  وتەبێژی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە وتی : کوردستان سەرەتا دەبێ ئەنجامی ریفراندۆمی بە پێچەوانەی دەستوور،  هەڵوەشێنێتەوە و دواجار وتووێژێکی جیددی  بۆ بەهێزکرانی یەکپارچەیی ئێراق  بکرێت  .

ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق  سەرباری نەیارەتی جیهانی و کاردانەوەی  بە بڕشتانەی دەوڵەتی ئێراق، 25ی سپتەمبەری ساڵی 2017 لەسەر هەڵوێستی مەسعوود بارزانی ، بەڕێوە چوو  .