تەرمی جەلال تاڵەبانی لە ئەڵمانیایەوە بەرەو ھەرێمی کوردستان بەڕێ کرا
تشرینی یهکهم 06, 2017 07:03 Asia/Tehran
بەپێی زانیارییەکان، تەرمی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ئەڵمانیاوە بەرەو ھەرێمی کوردستان بەڕێ کرا.
نیو کاتژمێر پێش ئێستا ، تەرمی جەلال تاڵەبانی، لە ئەڵمانیاوە، بەرەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەڕێ کرا، بڕیاریش وایە ھەر ئەمڕۆ تەرمەکەی بەخاک بسپێردرێت.ڕۆژی سێشەممە جەلال تاڵەبانی، سکرتێری یەکەمی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، دوای ماوەیەکی زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، لە ئەڵمانیا و لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.