تێپەڕگەکانی سنووری پەرویز خان وباشماخ سپێردرایە دەوڵەتی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i312657-تێپەڕگەکانی_سنووری_پەرویز_خان_وباشماخ_سپێردرایە_دەوڵەتی_عێراق
سەرچاوەکانی عێراقی لە پارێزگەی سلێمانی ڕایانگەیاند دوو تێپەڕگەی پەرویزخان وباشماخ لە سنووری ئەم پاریزگایە لەگەڵ ئێران بە دەوڵەتی عێراق سپێردراوەو بەزوویی دەکرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 13:03 Asia/Tehran
  • تێپەڕگەکانی سنووری پەرویز خان وباشماخ سپێردرایە دەوڵەتی عێراق

سەرچاوەکانی عێراقی لە پارێزگەی سلێمانی ڕایانگەیاند دوو تێپەڕگەی پەرویزخان وباشماخ لە سنووری ئەم پاریزگایە لەگەڵ ئێران بە دەوڵەتی عێراق سپێردراوەو بەزوویی دەکرێتەوە.

ئێران بە داخوازی دەوڵەتی عێراق سێ سنووری ڕەسمی خۆی لەگەڵ ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە کەداگری باشماخ ، پەرویز خان وحاجی عومرانە بەشێوەی تۆکمە وتەواو داخستوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەری خوێندکارانی ئێران ئیسنا بە پێی قسەی بەرپرسانی خۆجیی لە پارێزگەی سلێمانیە هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق هەرئێستاکە لە دوو تێپەڕگەی پەرویز خان وباشماخ سەقامگیر بوونەوە.

لە دوو ڕۆژی ئەم دواییە هێزەکانی پێشمەرگەی کورد لە زۆرێک لە بنکەکانی خۆیان لە ناوچەکانی بەرکێشە لەگەڵ بەغدا لەوان کەرکووک پاشەکشەیان کرد وهێزەکانی سوپای عێراق لەم ناوچەیە سەقامگیر بوون. هەڵمەتی سوپای عێراق لە ناوچە باکووریەکان لە بەیانی دوشەممە بە مەبەستی چوونە دەری ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە ی کورد دەسپێکراوە.

هەرلەم حاڵەدا سەرچاوەیەکی میدیایی ڕایگەیاند : مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە تاقمە چەکدارە کوردەکان لەعێراق داوای کرد لە شەڕی ناوخۆیی خۆ ببوێرن.

پاش ئەمەیش دوابەدوای کۆنترۆڵی شاری بکەرکووک بە دەس هێزە عێراقیەکان حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سوپای ئەم وڵاتە فەرمانی دا لەگیان وماڵی خەڵکی ئەم شارە پاسەوانی بکەن.