دەست گرتنی هێزی ئێراقی بە سەر کێڵگەکانی نەوت لە پارێزگەی کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i312677-دەست_گرتنی_هێزی_ئێراقی_بە_سەر_کێڵگەکانی_نەوت_لە_پارێزگەی_کەرکووک
وەزارەتی نەوتی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند بەرهەم هێنانی نەوت لە کێڵگەکانی نەوتی کەنداوی حەسەن و هاوانا کە لە گەورەترین کێڵگەکانی نەوتی کەرکووکە، کەوتوەتە دەستی دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 17:25 Asia/Tehran
  • دەست گرتنی هێزی ئێراقی بە سەر کێڵگەکانی نەوت لە پارێزگەی کەرکووک

وەزارەتی نەوتی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند بەرهەم هێنانی نەوت لە کێڵگەکانی نەوتی کەنداوی حەسەن و هاوانا کە لە گەورەترین کێڵگەکانی نەوتی کەرکووکە، کەوتوەتە دەستی دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرەنسا، وەزارەتی نەوتی ئێراق  ڕایگەیاند کە وڵات بەنیازە  بارستای  بەرهەمی نەوتی  لە کەرکووک  بگەیەنێتە زۆرتر لە یەک ملوێن بەرمیل لە ڕۆژ دا  و پاڵاوتگەیەکی نوێ لە کەرکووک دامەزرێنێ و بەرهەمی نەوتی خۆی لە کێڵگەکانی  نەوتی نوێ لەم پارێزگەیەش بە هێز بکات  .

وەزارەتی نەوتی ئێراق هەروەها وتی  : بۆ بەهێزکردنی توانایی بەرهەم هێنان لە کێڵگەکانی نەوت کەرکووک  بڕیار لەسەر ئەمەیە هەتا گڕێبەستگەلێک لەگەڵ  کۆمپانیاکانی  دەرەوەیی مۆر بکرێت  .

بەرلەمە هێزی پێشمەرگە  ی  وابەستە بە پارتی بەسەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی  کۆنترۆڵی کێڵگەکانی  نەوتی لە کەرکووکیان بە دەستەوە بوو  .