هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆسەر باکووری ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i312715-هێرشی_ئاسمانیی_تورکیا_بۆسەر_باکووری_ئێراق
سەرچاوە ئاسایشییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند؛ سوپای ئەو وڵاتە ئۆپراسیۆنی ئاسمانیی لە باکووری ئێراق ئەنجام داوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 08:33 Asia/Tehran
  • هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆسەر باکووری ئێراق

سەرچاوە ئاسایشییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند؛ سوپای ئەو وڵاتە ئۆپراسیۆنی ئاسمانیی لە باکووری ئێراق ئەنجام داوە.

ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی تی ئاڕ تیی تورکیا، ئیدیعای کرد؛ پێنج ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەو وڵاتە(پەکەکە) لەهێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر پێگەکانی ئەو گرووپە لەباکووری ئێراق، کوژران.

پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆسەر باکووری ئێراق بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لەکاتێکدایەکە حکومەتی ئێراق چەندین جار ناڕەزامەندیی خۆی لەوبارەوە بەئاگاداریی بەرپرسانی تورک ڕاگەیاندووە.

بەغدا دەڵێ، سوپای تورکیا نابێ بەبیانووی کردنەئامانجی گرووپە نەیارەکان، سنووریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە ببەزێنێ.

بەپێی ڕاپۆرەکان، لە پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆسەر باکووری ئێراق تائێستا  بەسەدان کەسی سیڤیل کوژراون یان بریندار بوون.