کاردانەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە دەسدرێژی بۆسەر کونسولخانەی ئێران لە هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i313015-کاردانەوەی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق_بە_دەسدرێژی_بۆسەر_کونسولخانەی_ئێران_لە_هەولێر
بە دوای دەسدرێژی رۆژی هەینی بۆسەر کونسولخانەی ئێران لە هەولێر ، حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەم پەلامارەی بە هەنگاوێکی ئاژاوەگێڕانە ناوبرد و شەرمەزاری کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 23, 2017 05:01 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە دەسدرێژی بۆسەر کونسولخانەی ئێران لە هەولێر

بە دوای دەسدرێژی رۆژی هەینی بۆسەر کونسولخانەی ئێران لە هەولێر ، حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەم پەلامارەی بە هەنگاوێکی ئاژاوەگێڕانە ناوبرد و شەرمەزاری کرد .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، لەم بەیاننامەیەدا کە دوانیوەڕۆی یەکشەممە بڵاوبۆوە ، هاتووە : هەرێمی کوردستانی عێراق بە هیچ جۆر هەنگاوی ئاژاوەگێڕانە لە ئاست دیپلۆماتەکان و نوێنەرایەتیەکانی حکومەتە جیاجیاکان قەبوڵ ناکات و رێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئاژاوەگێڕان دەگرێتەبەر .

هەینی رابردوو چەند کەس بە پەلامار بۆسەر کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر بەنیازی چوونە نێو کونسولخانەکە بوون و ئاڵای ئێرانیان داگرت .

وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق رۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەم پەلامارەی بە " پلان بۆکراو " زانی و ئیدانەی کرد .

وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق هەروەها لە بارەی کەمتەرخەمیی لە پاراستنی گیان و ئاسایشی دیپلۆماتەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق وشداریی دا .