پیداگری ئەیاد عەلاوی لەسەر چارەسەرکرانی کێشە وگرفتەکانی هەولێروبەغدا لە ڕێگای ووتووێژ
جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ، لەسەر وتووێژەکانی سازەندە وبەکەڵک بۆ چارەسەر کرانی ناکۆکیەکانی هەولێر وبەغدا پیداگری کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئەلغد پرێس، ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە دیدار لەگەڵ " یان کۆبیش" نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراق ، وتی: پشتیوانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەب لە وتووێژە بەکەڵکەکانی ژێر چاوەدێری یاسای بنەڕەتی عێراق بۆچارەسەرکرانی کێشە وگرفتەکانی بەردەم زەروری وپێویستە. یان کوبیش یش لە م دیدارەدا پەیامی ئانتونیوگوترش" سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ پشتیوانی لە هەوڵەکانی ناوخۆیی بۆچارەسەر کرانی کاروباری عێراقی بە ئەیاد عەلاوی پێشکەش کردو دوو لایەن لەبارەی دوایین ڕوداوەکانی سیاسی وئەمنیەتی عێراق بە تایبەت گوڕانکاریەکانی ئەم دواییە لە کەرکووک وناوچەکانی دەوروبەری ئەوێ وتووێژیان کرد. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە ، وەزاڕەتی دەرەوەی عێڕاق بەسەرنجەوە کردەوەکانی ڕۆخێنەری بڕیک لە بنپێکەرانی یاساوڕێسالەدژی نوێنەرایەتیەکانی عێراق لە دەرەوەی وڵات کۆنترۆڵ دەکات وهاوکات ژمارەیەک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێڕاق خوازیاری داخرانی نوێنەرایەتیەکانی هەولێر لە وڵاتانی جۆربەجۆر بوون. هەرلەم حاڵەدا بە کۆتایی هاتنی مۆڵەتی ناونوسیی کردنی بەربژارەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ، هەندرین محەممەد " سەرۆکی لێژنەی هەڵبژاردنەکان لەم ناوچەیە ڕایگەیاند : هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وپەرلەمانی کوردستانی عێراق لە سەرەتای نوامبەری داهاتوو بەڕێوەناچێت. سەرۆکی لێژنەی هەڵبژارنەکان لە کوردستانی عێراق وتی: هۆی ئەم وەدوا کەوتنە ئەمەیە کە حیزبە کوردیەکان بەربژارەکانی خۆیانیان بۆ هەڵبژاردنەکان نەناساندووە وئەم لێژنەیە ، ئەم مەسەلەیە دەسپێریت بە پەرلەمانی کوردستانی عێراق هەتا کاتی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دیاری بکریت.