نێچیرڤان بارزانی: خوازیاری وتووێژی لێبڕاوانە لەگەڵ بەغداین
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق خوازیاری وتووێژی جدی لەگەڵ بەغدا بوو لە پێناو چارەسەر کرانی کێشەکانی ئیستای نێوان هەولێر و بەغدا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵیی ئەنەشرە؛ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر وتی: چارەسەر کردنی کێشە و ناکۆکییەکانی ئێستا لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی، بە وتووێژ و دادنوستان گونجاوە.
نێچیرڤان بارزانی بە ئاماژە بەوەی کە ئیستاکە پێویست بوونی یەکێتی و یەکدەنگی هەموو چین و توێژەکان زیاتر هەست پێ دەکرێ، وتیشی: ژماری ئاوارەکانی کەرکووک و دوزخورماتوو" گەیشتۆتە ١٥٠ هەزار کەس و راوێژ لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە دابین کردنی ڕاژەکاری پێویست بۆ ئاوارەکان ئەنجام دراوە.
دوابەدوای بەڕێوە چوونی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە جیا بوونەوە لە ئێراق (٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧) بە پێداگریی "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی ئەم ناوچەیە، کێشە و ناکۆکیی نێوان دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تەواو پەرەی سەندووە.
هەواڵی دیکەیش ئەوەیە کە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای لە دەوڵەتی ئێراق کرد تا هێزەکانی خۆی لە سنوورەکانی ئەم وڵاتە بباتە دەرەوە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا ئێراق هێزەکانی خۆی بە پشتیوانی ژمارێکی زۆر تانک و ترۆمبیلی سەربازی و چەک و کەرەستەی جەنگی لە دەڤەری ناوچەی کوردستانی ئێراق سەقامگیر کردووە و هیچ نیشانەیەک لە کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئێراقییەکان بەدی ناکرێ.
هەروەها "نەعیم عەبوودی" وتەبێژی هێزەکانی بزووتنەوەی "عصائب اهل الحق عراق"، بڕیاری دادەوانی دەرکراو لە لایەن ناوچەی کوردستانی ئێراق دژ بە بەڕێوەبەری گشتیی ئەم بزووتنەوەی بە بێ بایەخ و بەتاڵ وەسف کرد.
دەزگەی دادەوانیی ناوچەی کوردستانی ئێراق لە هەنگاوێکی بەرامبەردا، بڕیاری گرتنی ١١ بەرپرسی ئێراقی ( لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق) و هەروەها «قیس الخزعلی» بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی "عصائب اهل الحق عراق"ی دەرکرد.