فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان: بارزانی واز دێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i313272-فراکسیۆنی_بزوتنەوەی_گۆڕان_بارزانی_واز_دێنێ
سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق باسی بڕیاری مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد بۆ واز هێنانی یەکجاری لە سیاسەت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2017 13:00 Asia/Tehran
  • فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان: بارزانی واز دێنێ

سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق باسی بڕیاری مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد بۆ واز هێنانی یەکجاری لە سیاسەت.

ماوەی سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی بە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆتایی ئەم مانگەی ئۆکتۆبەردا بەسەر دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی کە لە گردوپەڕییەکانی مەسعود بارزانی دەستی کەوتووە وتوویەتی: مەسعود بارزانی کە بنەماڵەکەی بوونەتە هۆی تووش بوونی بە گەژاوی گشتپرسییەوە، ئێستاکە وەکوو یەکەم سەرکردەی کورد نەک هەر هەر واز لە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم دێنێ، بەڵکو لە گۆڕەپانی سیاسەتیش بە تەواوی دەکشێتەوە.

هەر لەم حاڵەدا دوابەدوای دابڕانی هاوڕێکانی پێشووی مەسعود بارزانی و نەیارانی گشتپرسی، دوێنێ چوار شەممە پێنج هەزار ئەندامی هێزی پێشمەرگە بە هەموو چەک و تفاقی سەربازیی خۆیانەوە بە سوپای فیدراڵی عێراقەوە پەیوەست بوون.

سێ پارتی ئۆپۆزیسیۆنی هەرێمی کوردستانی عێراق داگری گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری بە سەرکردایەتیی بەرهەم ساڵح ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا داوای هەڵوەشانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و پێکهاتنی دەوڵەتی گواستنەوەیان کرد بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا.

بە پێی ڕاگەیاندنی کەناڵی جەدیدە بڕیارە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ هەڵپەساردنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەم ناوچەیەو جێگرەکەی کۆبوونەوە بکات.