ڕێککەوتنی پێشمەرگە و هێزی ئێراقی بۆ ئاگربەس و دەستپێکردنی وتووێژ
تشرینی یهکهم 27, 2017 13:33 Asia/Tehran
هاوپەیمانیی دژە داعش ڕایگەیاند کە پێشمەرگە و هێزی پۆلیسی ئێراق ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەس .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، هاوپەیمانیی دژە داعش باسی وەستانی تێکهەڵچوونی نێوان هێزی پێشمەرگە و پۆلیسی فیدراڵی ئێراقی کرد دوای ڕێککەوتنی نێوانیان .
وتەبێژی هاوپەیمانیی دژە داعش لە بەغدا وتیشی : ئەم ڕێککەوتنە بۆ ئاگربەس هەموو بەرەکان دەگرێتەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵی ئێراقیش باسی دەستپێکرانی وووێژی نێوان هێزی پێشمەرگە و ڕێبەرانی بەغدا بۆ ڕادەست کردنی بوارگەی فیشخابووری کرد .
ئەنجومەنی ئاسایش لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممەی دا سەبارەت بە درێژەی تێک هەڵچوونی نێوان هێزی وابەستە بە دەوڵەتی ناوەندی ئێراق و هێزی سەر بە هەولێر نیگەرانی دەربڕیوە و لە بەیاننامەیەک دا لەسەر پێویستی پاراستنی سەروەریی نیشتمانیی ئێراق، پێداگری کرد .