دابەزینی سەتی شەستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i313347-دابەزینی_سەتی_شەستی_هەناردەکردنی_نەوتی_هەرێمی_کوردستان
سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەرچاوەکانی سرووشتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند بە دەرکەوتنی نەوتی کەرکووک لە دەستی هەولێر، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بۆکەمتر لە نیوە ، دابەزیوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2017 15:41 Asia/Tehran
  • دابەزینی سەتی شەستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەرچاوەکانی سرووشتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند بە دەرکەوتنی نەوتی کەرکووک لە دەستی هەولێر، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بۆکەمتر لە نیوە ، دابەزیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، شێرکۆ جەودەت  لە پرێس کۆنفرانسێک دا  ڕایگەیاند  : ئێستاکە  بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان لە کێڵگەکانی نەوتی هەرێم  دووسەت و پەنجا هەزار بەرمیل لە ڕۆژە کە لە ڕێگەی هڵێی بۆری  نەوتی  هەناردە دەکرێت.

سەرۆکی کۆمیسیونی  سەرچاوە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی هەرێم وتیشی: بەرلەمە سەتی شەستی بەرهەم و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی  کێڵگەکانی نەوتی کەرکووک  دابین دەکرا کە دوای ڕووداوەکەی شازدەی ئوکتوبر و هاتنەدەری مەیدانە نەوتییەکانی کەرکووک لە ژێر چاوەدێری هەرێم، دەوڵەتی ئێراق  هاوڕێ لەگەڵ کۆمپانییای نەوتیی بەریتانی  ئەم  کێڵگانە  ئیدارە دەکات.

ئەمەش لەحاڵێکدایە  کە تەنیا  سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستان سەرچاوەکانی نەوتی و هەناردەی نەوت بۆ دەرەوەی هەرێمە  و دەوڵەتی ئێراقیش لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو  پشکی بودجەی  هەرێم لە بودجەی گشتیی ئێراقی ، پچڕاندووە.

لەلایەکی دیکەوە  حسێن شەهرستانی وەزیری پێشووی نەوتی ئێراق ڕایگەیاندووە  کە دەوڵەتی هەرێم لەساڵی دووهەزارو شەشەوە تائێستا لانیکەم 51 میلیار دولاری لە فرۆشتنی نەوت  وەدەست هێناوە.