هیوادەربڕینی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ دەسپێکرانی وتووێژی نێوان هەولێر وبەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i313358-هیوادەربڕینی_پەرلەمانی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق_بۆ_دەسپێکرانی_وتووێژی_نێوان_هەولێر_وبەغدا
پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق شەوی ڕابردوو(هەینی) هیوای خواست؛ بڕیاری ئەم دواییەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەمەڕ راگرتنی ٢٤ کاژێریی فەرمانبەرێتی هێزەکانی ئەو وڵاتە لەناوچە ناکۆکی لەسەرەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق، دەسپێکێک بێ بۆ وتووێژی نێوان بەغداو هەولێر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2017 04:13 Asia/Tehran
  • هیوادەربڕینی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ دەسپێکرانی وتووێژی نێوان هەولێر وبەغدا

پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق شەوی ڕابردوو(هەینی) هیوای خواست؛ بڕیاری ئەم دواییەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەمەڕ راگرتنی ٢٤ کاژێریی فەرمانبەرێتی هێزەکانی ئەو وڵاتە لەناوچە ناکۆکی لەسەرەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق، دەسپێکێک بێ بۆ وتووێژی نێوان بەغداو هەولێر.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینی فەرمانی دا؛ فەرمانبەرێتی هێزەکانی ئەو وڵاتە لەناوچە ناکۆکی لەسەرەکان لەگەڵ هەولێر بۆ ماوەی ٢٤ کاژێر ڕابگیردرێ.

سوپای ئێراق و پۆلیسی فدراڵی ئەو وڵاتە لە شەوی یەکشەممە١٥ی ئۆکتۆبرەوە بۆ جێ بەجێ کردنی یاسای بنەڕەتی، پەسەندکراوەکانی پەرلەمان و دادگەی فدراڵی ئێراق ڕەوانەی کەرکووک کران و توانیان کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیە بێ هیچ تێکهەڵچوونێک بگرنەدەست.

ئامادەبوونی نایاسایی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق لە کەرکووک و هەندێ ناوچەی دیکەی ئێراق لەکاتێکدا بوو کە بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان، کێشەو ئاڵۆزیی نێوان بەغداو هەرێمی پەرەپێداوە.

هەرێمی کوردستانی ئێراق شەوی سێ شەممە پاش توندترکرانی زەخت و گوشار لەسەر بەرپرسانی ئەو ناوچەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی گشت پرسیی نایاسیی جیابوونەوە، بەئامانجی دەسپێکرانی دانوستان لەگەڵ بەغدا بەمەبەستی چارەسەریی ناکۆکییەکان، لە بەیاننامەیەکی فەرمی، وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ هەڵپەساردنی ئەنجامەکانی گشت پرسی، خوازیاری جێگیرکرانی ئاگربڕ و ڕاگرتنی هەرچەشنە کردەیەکی سەربازی لەسنوورەکانی ئەو هەرێمەو وتووێژی هەولێر و بەغدا بەگوێرەی دەستووری ئێراق بوو.

حەیدەر عەبادی پێشتر هەرچەشنە وتووێژێکی نێوان بەغداو هەولێری مەرجدار کردبوو بە هەڵوەشاندن نەک هەڵپەساردنی ئەنجامەکانی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق.

گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری نەیارەتی جیهانی و کاردانەوەی توندی حکومەتی ئێراق ٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧ لەسەر پێداگریی مەسعوود بارزانی بەڕێوە چوو.

ئەو کردەیەی بارزانی ، پێشێلکردنی یاسیا بنەڕەتیی ئێراق بوو.

ڕێکخراوی نەتەوەکان، وڵاتانی ناوچە، ئوروپاو ئەمریکا ، ئەو کردەی مەسعوود بارزانیان ئیدانەکردو پێیان داگرت لەسەر پاراستنی یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی ئێراق.