پەرلەمانی کوردستانی ئێراق سبەی کۆدەبێتەوە
کۆڕی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق کە بڕیاربوو ئەمڕۆ بەڕێوە بچێ، بەڵام دواخرا و سبەی بەڕێوە دەچێ.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی سومرییە نیوز، لیژنەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەڕێوە چوونی کۆڕی ئاسایی چوارەمی خۆی کە بڕیاربوو ئەمرۆ بێت، هەتا کاتێکی نادیار دواکەوتووە.
شیلان جەعفەر عەلی، نوێنەری پەرلەمانی کوردستانی ئێراقیش ئەمڕۆ وتی: کۆڕی چوارەمی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق سبەی یەکشەممە بەڕێوە دەچێ.
سەرچاوە ئاگادارەکان لە هەرێم وتوویانە؛ دانوستانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق و نوێنەرانی هاوپەیمانیی دژەداعش لەبارەی چۆنیەتی یاسایی لەکارکشانەوەی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، هۆی دواکەوتنی کۆڕی پەرلەمانە.
عەلی عەونی، یەک لە ڕێبەرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق رۆژی پێنج شەممە وتبووی، بڕیارە پەرلەمانی کوردستانی ئێراق ، گواستنەوەی دەسەڵاتی بارزانی تاووتوێ بکات.
لەهەمان کاتدا، هێمن هەورامی ڕاوێژکاری سیاسیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە توئیتەر نووسی: بارزانی لەپۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.
لەهەمان کاتدا، گۆڤاری نیوزویکی ئەمریکا نووسی؛ ناکۆکی نێوان بەغداو هەولێر لەوانەیە وازهێنانی بارزانی لێ بکەوێتەوە.
ئەو گۆڤارە لە ڕاپۆرەکەیدا نووسی؛ بارزانی لەساڵی٢٠٠٥وە لەسەردەسەڵاتەو گشت پرسیی مانگی ڕابردووی ڕێبەریی کردو دۆخێکی ئاڵۆزی لەهەرێمی کوردستاندا بەدیهێنا و ئەو ئەگەرە هەیە کە بارزانی واز لەسەرۆکایەتی بێنێ.