پاشەکشەی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەیەکی دیکەی باکووری ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i313436-پاشەکشەی_هێزی_پێشمەرگە_لە_ناوچەیەکی_دیکەی_باکووری_ئێراق
بە پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بە ڕێبەرایەتیی "مەسعود بارزانی"، ناوچەی مەخموور لە باشووری ڕۆژهەڵاتی موسڵیش کەوتە دەستی هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندی ئێراقەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2017 06:50 Asia/Tehran
  • پاشەکشەی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەیەکی دیکەی باکووری ئێراق

بە پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بە ڕێبەرایەتیی "مەسعود بارزانی"، ناوچەی مەخموور لە باشووری ڕۆژهەڵاتی موسڵیش کەوتە دەستی هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندی ئێراقەوە.

ئیرنا بە گێڕانەوە لە ژێدەرە سەربازییەکانی ئێراق ڕایگەیاند؛ دوابەدوای ئەوەی کۆنترۆڵی تۆکمە و تەواوی شاری مەخموور  کەوتە دەستی هێزەکانی سوپا و پۆلیسی ئێراق، هێزەی پێشمەرگە لەو شارە پاشەکشەی کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هێزەکانی پێشمەرگە پاش وەرگرتنی فەرمان لەمەڕ پاشەکشە لە شاری مەخموور، ڕۆژی شەممە ئەو ناوچەیان بەجێ هێشت و دوابەدوای ئەوەش هێزەکانی سوپا و  پۆلیسی ئێراق بەرپرسایەتیی دابین کردنی ئاسایشی ئەم شارەیان گرتە ئەستۆ کە یەکێک لە ناوچە ناکۆکی لە سەرەکان دێتە ئەژمار.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی هەینی لەگەڵ فەرماندەرێتیی هێزی پێشمەرگە ٢٤ کاژێر دەرفەتی دانابوو بۆ چارەسەر کرانی ئارام وئەهوەنی مەسەلەی سەقامگیر بوونی هێزە دەوڵەتییەکان لە ناوچە ناکۆکی لە سەرەکان لە باکووری ئێراق.

شاری مەخموور و دەروازەی هەولێر لە لایەن موسڵەوە دێتە ئەژمار و یەکێک لەو ناوچانەیە کە مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق پێش بەڕێوەچوونی گشتپرسییەکەی ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧  بە بەشێک لە خاکی کوردستانی ئێراق ڕاگەیاندبوو.

ژێدەرە ئێراقییەکان پێشتر وتبوویان: بەغدا تەنیا چەن کاژێر دەرفەتی داوە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر سنوورەکانی ٢٠٠٣. کەناڵی کوردیی ڕووداو ئەو ماوەی بە ٤ کاژێر ڕاگەیاندبوو.