مەسعوود بارزانی کشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتی هەرێم راگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i313482-مەسعوود_بارزانی_کشانەوەی_خۆی_لە_سەرۆکایەتی_هەرێم_راگەیاند
مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە نامەیەک دا بۆ پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم کشاوەتەوە و لە پەرلەمان داوادەکات کردەوەی پێویست بۆ پێشگرتن لە بەدی هاتنیی بۆشایی یاسایی، لە ئەرکەکان و دەستەڵاتی ئەو پۆستە ، ئەنجام بدەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2017 15:50 Asia/Tehran
  • مەسعوود بارزانی کشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتی هەرێم راگەیاند

مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە نامەیەک دا بۆ پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم کشاوەتەوە و لە پەرلەمان داوادەکات کردەوەی پێویست بۆ پێشگرتن لە بەدی هاتنیی بۆشایی یاسایی، لە ئەرکەکان و دەستەڵاتی ئەو پۆستە ، ئەنجام بدەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پریسەوە لە نامەیەکی مەسعوود بارزانی کە رۆژی ڕابردوو بەڕێکراوە بۆ پەرلەمانی کوردستان و ئەمرۆ یەکشەممە ٢٩ ئۆکتۆبر، لە پەرلەمان خۆیندرایەوە ، هاتووە:  لە بەرواری 12/7/2017لە سەر  حوکمی هەرێمی ١٢٨ داوامان کردووە کە هەڵبژاردنەکانیی پۆستی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی کوردستان لە بەرواری  1/11/2017 بەڕێوە بچێت  ،بەڵام بە هۆگەلی سیاسی ، ئاسایشی، تەکنیکی و نەبوونی هیچ بەربژارێک، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و کۆپرسی هەرێمی کوردستان، پێشەکییەکانی ئامادەکارییەکان بۆ هەر دووی ئەو هەڵبژاردنانەی هەڵوەشاند.

لە بەرواری24/10/2017 لە پەرلەمانی کوردستان، خولی ئێستای دەوڵەتی هەرێم و پەرلەمان، بۆ ماوەی دوو خولی یاسادانان درێژ کرایەوە . لە بارەی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان،  دوای بەرواری 1/11/2017ڕەد دەکەم و نابێ یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان چاکسازی بەسەر دابکرێت و یان ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم درێژ بکرێتەوە ، هەر بۆیە پیویستە لەکەمترین کاتی گونجاو، کۆبوونەوەیەک بەڕێوە بچێت و لەبەدی هاتنی بۆشایی یاسایی لە ئەرک ودەستەڵاتی سەرۆکایەتی هەرێم، پێشبگرن و ئەو گرفتە چارە سەر بکردرێت .

 منیش وەکوو مەسعوود بارزانی پێشمەرگە، لە نێوان گەلەکەمان و پێشمەرگەی ئازیز، ڕێگای خەبات و هەوڵدان بۆ دەستخستنیی مافەکانمان و بەرگری لە دەستکەوتەکانمان درێژە پێئەدەم .