دووهەمین خولی وتوویژەکانی فەرماندەرانی ئێراقی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی کورد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i313484-دووهەمین_خولی_وتوویژەکانی_فەرماندەرانی_ئێراقی_لەگەڵ_هێزەکانی_پێشمەرگەی_کورد
خولی دووهەمی دانووستانەکانی فەرماندەرانی عێراقی لەگەڵ هیزەکانی پێشمەرگەی کورد ڕۆژی یەکشەممە بەمەبەستی گەراندنەوەی پاوەجێی و ئاسایش بۆ ناوچەکانیی کێشە لەسەر دەستپێکراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2017 16:27 Asia/Tehran
  •  دووهەمین خولی وتوویژەکانی فەرماندەرانی ئێراقی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی کورد

خولی دووهەمی دانووستانەکانی فەرماندەرانی عێراقی لەگەڵ هیزەکانی پێشمەرگەی کورد ڕۆژی یەکشەممە بەمەبەستی گەراندنەوەی پاوەجێی و ئاسایش بۆ ناوچەکانیی کێشە لەسەر دەستپێکراوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی عێراقی " ئەلسومەرییە نیوز" ؛ مێحوەری ئەو دانووستانانە کەلە بنکەی ئۆپەراسیۆنی ستانی نەینەوا (باکووری عێراق) بەڕێوە چووە، کۆنتڕۆڵی بوارگەکانیی سنووری هەرێمی کوردستانی عێراقە . " حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی  عێراق ڕۆژی هەینی (٢٧ ئۆکتۆبر) فەرمانی هەلپەساردنی ٢٤ کاتژمێری  ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی هێزەکانی کورد لە باکووری عێراق دەرکردووە .

دوو لایەن خولی یەکەمی دانووستانەکان لە هەینی و شەممە (٢٧ و ٢٨ئۆکتۆبر) بەڕێوە بردووە ، بەوتەی عەبادی ئەو دانووستانە بۆ هەموارکردنیی بوار بۆ سەقامگیر بوونی ئاشتیانەی سەربازییەکانی عێراقی لە بوراگەکانیی سنووری هەرێمی کوردستانی عێراق و تورکیا ، ئێران و سوریایە.

" عۆسمان عەلغانمی" لە فەرماندەرانیی سوپای عێراق، بەر لەوە لە سەر پێویستی پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگەی کورد بەرەو سنوورەکانی ساڵی ٢٠٠٣ جەختیکردبوو .