کادرێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق له داقۆق کوژرا
کادێرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌شارۆچکه‌ی داقوق که هاوکات وێنه‌گری که‌ناڵی "کوردستان تی ڤی" ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئه‌م پارته بووه له لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه کوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵیی مێهر بەگێڕانەوە لە ژێدەرەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، عه‌قید پۆڵا ده‌لۆ به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ئاسایشی پارتی له داقوق رایگه‌یاندووە: "شه‌وی رابردوو له شارۆچکه‌ی داقوق، ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی (ئه‌رکان شه‌ریف فه‌تحوڵا) کامێرامانی کوردستان تی ڤی له ناوچه‌که و سه‌ریان بڕیوه و لاشه‌که‌شیان به چه‌قۆ شێواندووه."
روونیشیکرده‌وه که چه‌کداره‌کان هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌رماڵی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، دواتر هه‌ڵهاتوون و تا ئێستاش ده‌ستگیر نه‌کراون.
عه‌قید پۆڵا وتیشی: "ئه‌رکان هاوکات کادێری پارتی بووه‌و برایه‌کیشی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شارۆچکه‌ی داقوقه.