دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق کۆنترۆڵی بوارگەی خابووریشی گرتە دەست
کاربەدەستانی ئێراقی ئەمڕۆ (سێشەممە) کۆنترۆڵی بوارگەی خابووریشیان لە سنووری نێوان ئێراق و تورکیا گرتە دەست.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ بە گێڕانەوە لە کەناڵی هەواڵی سومریە نیوز؛ ژیدەرە تورکیایەکان رایانگەیاند ؛ هێزی ئێراقی و تورکیایی بەرەو ئەم بوارگەیە وەڕێ کەوتوون بۆ ئەوەی سەقامگیر بوونی هێزەکانی دەوڵەتی ئێراق لەوێدا چاوەدێری بکەن.
ئەم کردەوەیە دوابەدوای ڕێککەوتنی نێوان دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دردرێ.
بوارگەکانی خابور و ئیبراهیم خەلیل لە باکووری سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سەر بە مەسعود بارزانی بوو و شەڕ و پێکدادانی توندیش لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوو لە سەر ئەو بوارگانە ڕووی دا. لە ڕێککەوتنی ڕۆژی ڕابردوودا بڕیار درا هێزەکانی هەر دوولایەن لەو بوارگانەدا سەقامگیر بن.
دەوڵەتی ئێراق پێشتر کۆنترۆڵی بوارگە سەرسنورییەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کە لە سنووری ئێراندا لە ڕێککەوتنێک لەگەڵ کاربەدەستانی یەکێتی گرتبوویە دەست و جەختیشی کردووە لە سەر ئەوەی کە دەس دەگرێ بە سەر هەموو بوارگە سەرسنوورییەکان و دوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی.