ڕاگەیاندنی ئامادەیی فڕگەی سلێمانی بۆ چالاکی لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی ناوەندی عێراق
ئیدارەی فڕگەی سلێمانی لە هەڕێمی کوردستانی عێراق بە دەوڵەتی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند : ئامادەیی هەیە لەژێر کۆنترۆڵی بەغدا چالاکی بکات.
بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ سێ شەممەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلحدس ، ئیدارەی فڕگەی سلێمانی پیداگری کرد: هیچ گرفتێک لەگەل بەغدا بۆ وەگەڕخستنی فڕگە نیە وئامادەیی تۆکمە وتەواوی هەیە هەموو داواکاریەکانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق جێ بەجێ بکات.
ئیدارەی ئەم فڕگەیە ەتی: هەموو تەگبیری تەکنیکی وبەرایی لەم بارەوە تۆکمە کراوە وچاوەڕوانی گەیشتنی شاندێک لە بەغدا بۆ ڕێککەوتن لەبارەی کرانەوەی ئەم فڕگەیەیە. دوابەدوای بەڕێوەچوونی کۆپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بیست وپێنجەمی سێپتەمبەر، دەوڵەتی عێراق هەڵپەساردنی فڕینەکانی هاتن بۆ فڕگەکانی هەرێمی کوردستانی ئەنجام دا کە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراقی والێکرد بۆ وتووێژ لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراق بە مەبەستی ناردنی چاوەدێرانێک بۆ دوو فڕگەی هەولێرو سلێمانی ڕەزامەندی دەرببڕن.
هەواڵێکی تر ئەمەیە کە " عەلا غانیمی " وتەبێژی پۆلیسی پارێزگەی کەربەلای پیرۆز بە گرتنی تەگبیری ئەمنیەتی لە کەربەلا وقەدەغەی هاتنی ترۆمبێلی سوک بۆئەم پارێزگایە هەواڵی دا وڕایگەیاند: ترۆمبێلی سوک لە ئەمڕۆ سێ شەممە سی ویەکی ئۆکتۆبەر ، ئیزنی هاتن بۆ کەربەلای نیە .
غانمی وتی: ئەم قەدەغەیە لەدفەر ی ئەم پارێزگایە دادەسپێندێت وئێستاکە تەنیا ترۆمبێلی قورس ئیزنی هاتنی پێ دەدرێت.
بیستەمی مانگی سەفەری هەزارو چوارسەدو سی ونۆ ی کۆچی مانگی نۆی نوامبەری دووهەزارو حەفدە ئەربەعین شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حسێن ع ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان ویارەکانی لە سارای کەربەلایە ، ملوینان موسوڵمان لە سەرانسەری جیهان لەم ڕۆژەدا بۆ بەشداری لەڕێ وڕەسمی ئەربەعین ،دێنە ئەم شارە لە باشووری عێراق .