کانادا : هاوکاری سەربازی لە گەڵ هەرێمی کوردستان مەرجدارە بە باشتر بوونەوەی بارودۆخەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i314947-کانادا_هاوکاری_سەربازی_لە_گەڵ_هەرێمی_کوردستان_مەرجدارە_بە_باشتر_بوونەوەی_بارودۆخەکە
وەزیری بەرگری کانادا ڕایگەیاند کە هاوکاریە سەربازیەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق ئێستا هەڵپەسادراوەتەوە و لە کاتی باشتر بوونەوەی دۆخەکە سەرلە نوێ دەکرێتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2017 13:35 Asia/Tehran
  • کانادا  : هاوکاری سەربازی لە گەڵ هەرێمی کوردستان  مەرجدارە بە باشتر بوونەوەی  بارودۆخەکە

وەزیری بەرگری کانادا ڕایگەیاند کە هاوکاریە سەربازیەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق ئێستا هەڵپەسادراوەتەوە و لە کاتی باشتر بوونەوەی دۆخەکە سەرلە نوێ دەکرێتەوە .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کورد پرێس  ، هاریت ساجان   وەزیری  بەرگری کانادا لاگری   کرد لە بڕیاری   وڵاتەکەی  بۆ هەڵپەساردنی  هاوکاریەکانی سەربازی لە گەڵ کوردەکانی  ئێراق  و وتی  بەغدا و هەولێر   دەبێ دوژمنایەتی  و ناکۆکیەکانی ناوخۆیی  خۆیان چارە سەر بکەن  . ناوبراو وتی ئێمە دەمانەوێ هەموو   هێزە ئێراقیەکان و هاوپەیمانی بۆ  خەبات بە دژی  داعش و وەرگرتنەوەی ناوچەکانی ژێر کونتڕۆڵی ئەو تاقمە تێڕوڕیستیە  یەک بگرن . کانادا بۆ ماوەی  سێ ساڵ  و لە کاتی  پەلاماری داعش بۆ سەر ئێراق  و کردەوەی  کوردستان  لە 2014 دەستی کردووە  بە ڕاهێنانی  هێزە کوردەکانی  ئێراقی . هاریت ساجان   جەختی کرد   ناکۆکیەکانی  ئێراق و هەرێمی کوردستان  ناوخوییە  و دەبێ  لە ناوخۆ دا  چارەسەر بکرێت ئێمە ناتوانین  ڕێگا بدین  دۆخەکە بۆ  دەرکەوتنی  دووبارەی داعش  خۆش بکرێت .