فواد مەعسووم : پرسی گشتپرسی کوردستانی عێراق کۆتایی هات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i315027-فواد_مەعسووم_پرسی_گشتپرسی_کوردستانی_عێراق_کۆتایی_هات
سەرۆکی عێراق جەختی کردەوە : پرسی گشتپرسی جیابوونەویە هەرێمی کوردستانی عێراق کۆتایی هاتووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2017 10:21 Asia/Tehran
  • فواد مەعسووم : پرسی گشتپرسی کوردستانی عێراق کۆتایی هات

سەرۆکی عێراق جەختی کردەوە : پرسی گشتپرسی جیابوونەویە هەرێمی کوردستانی عێراق کۆتایی هاتووە .

بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی هەواڵدەریی سەداوسیما بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی سعوودی ئەلحەدەس ، ، فواد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق لە وتووێژێکدا وتی : بە کۆتایی هاتنی پرسی گشتپرسی دەبێ  دانوستانی نێوان بەغدا و هەولێر دەست پێ بکرێ .

فواد مەعسووم لە بارەی ئیمکانی چارەسەریی قەیرانی نێوان هەولێر و بەغدا لە داهاتووی نزیکدا گەشبینی نیشان دا و گوتی : بەغدا و هەولێر گەڕانەوە بۆ دەستووریان قەبوڵ کرد و داد گەی فێدڕاڵی ئەم وڵاتە ، نایاسایی بوونی گشتپرسیەکەی راگەیاندووە .

جاسم محەمەد جەعفەر نوێنەری پەرلەمانی عێراقیش رۆژی یەکشەممە رایگەیاند هەرێمی کوردستانی عێراق ، شەرت و مەرجەکانی حکومەتی ناوەندیی بۆ دەسپێکی دانوستان قەبوڵ کردووە و لە رۆژانی داهاتوودا ، نیشانەکانی چارەسەریی قەیرانی نێوان بەغدا و هەولێر دەردەکەوێ .

رۆژنامەی واوەناوچەیی شەرقولئەوسەتیش باسی دەرچوونی بڕیاری دواجاری دادگەی فێدڕاڵی عێراق لە ئەمڕۆ دوشەممەدا دەکات لەمەڕ پوچەڵکردنی ئەنجامی گشتپرسیەکەی جیابونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق و پێبەند بوونی هەولێر پێی .

حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:هەولێر رێز دەگرێ لەدەنگی دادگەی باڵای فێدڕاڵ لە بارەی مادەی یەکی دەستوور . حکومەتی عێراق ئەنجامدانمی وتووێژەکانی بەستووەتەوە بە قەبوڵ کردنی فەرمیی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق .

گشتپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق بە پێچەوانەی نەیارەتی توندی حکومەتی ناوەندی و وڵاتانی دیکە و تەنیا  لەسەر پێداگریی مەسعود بارزانی لە 25 ی ئەیلوول دا بەڕێوەچوو .