سەرۆک کۆماری ئێراق گەیشتە هەولێر
تشرینی دووهم 25, 2017 13:53 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری ئێراق بۆ تاووتوێی قەیرانی نێوان بەغداو هەڤلێر گەیشتە هەرێمی کوردستان.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە گەیشتە هەرێمی کوردستان هەتا وەل بەرپرسانی هەرێم دیدار و لەبارەی قەیرانی ئێستای نێوان هەولێر و بەغدا وتووێژ بکا.
پاش بەڕێوەچوونی کۆپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، پەیوەندیی نێوان هەولێر وبەغدا ئاڵۆز بووە.
نووسینگەی فوئاد مەعسوومیش ڕایگەیاند کەناوبراو لەو سەفەرە چەند ڕۆژییە، سێ دۆسییەی سەرەکی لەگەڵ بەرپرسانی کوردستان تاووتوێ دەکا.
ئەو سێ دۆسییە بریتین لە؛ پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا، دۆسییەی کەرکووک و دیاریکرانی سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.