تورکیا پێشوازی کرد لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i315889-تورکیا_پێشوازی_کرد_لە_هەڵوەشاندنەوەی_ئەنجامی_گشتپرسییەکەی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
سەرۆک وەزیرانی تورکیا چەن ڕۆژ پاش ئەوەی دادگەی فیدراڵی ئێراق بە شێوەی فەرمی بڕیاری نایاسایی بوونی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراقی دەرکرد و ئەنجامەکەی هەڵوەشانەوە، پێشوازی کرد لە بڕیاری ئەو دادگەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2017 09:00 Asia/Tehran
  • تورکیا پێشوازی کرد لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق

سەرۆک وەزیرانی تورکیا چەن ڕۆژ پاش ئەوەی دادگەی فیدراڵی ئێراق بە شێوەی فەرمی بڕیاری نایاسایی بوونی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراقی دەرکرد و ئەنجامەکەی هەڵوەشانەوە، پێشوازی کرد لە بڕیاری ئەو دادگەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ سەرۆک وەزیرانی تورکیا پێشوازی کرد لە بڕیاری ئەمدواییەی دادگەی فیدراڵی ئێراق دژ بە ئەنجامی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە.

هەفتەی ڕابردوو دادگەی باڵای فیدراڵی ئێراق بڕیاری نایاسایی بوونی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی دەرکرد و ئەنجامەکەی هەڵوەشانەوە. ئەم بڕیارە ، گشتپرسی جیا بوونەوەی کوردستان لە ئێراق کە ٢٥ی سێپتەمبەر لە ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە و ناوچەکانی دیکەی بەدەر لە هەرێم بەڕێوەچوو،  بە نایاسایی ڕاگەیاند و هەموو ئەنجام و دواهاتەکانی ئەو گشتپرسییەی هەڵوەشاندەوە.

دەرکرانی ئەم بڕیارە بووە هۆی کاردانەوەی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق و "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە دەربڕینی داخ و مەخابن بەرامبەر بەو بڕیارەی دادگەی فیدراڵ سەبارەت بە گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان، ئەوەی بە یەکجاری زانی و وتی کە ئە بڕیارە بە شێوەی یەکلایەنە دەرکراوە.